ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران: گرووپە تیرۆریستییەكان لە عێراق گەمارۆ دراون و جوڵەكانیان زۆر لاوازن

سیاسی
  • 26-06-2023, 20:24
  • +A -A

    بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
    ئەمڕۆ دووشەممە خالد یەعقوبی ڕاوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كاروباری ئاسایش، دووپاتی كردەوە كە تاقمە تیرۆریستییەكان لە عێراق گەمارۆدراون و جموجۆڵەكەیان زۆر لاوازە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە دۆسیەی كەمپی هۆڵ ئاڵۆز و مەترسیدارە.
    یەقوبی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: گروپە تیرۆریستییەكان بوونیان هەیە، بەڵام گەمارۆدراون و ئاماژەی بەوەشكرد ئەو گروپانە لێرە یان لەوێ دەرفەتەكە دەقۆزنەوە، بەڵام لە ئەنجامدا جوڵە و مانۆڕەكانیان زۆر لاواز بووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هێزە ئەمنییەكان لەم بابەتەدا زۆر لێهاتوون.
    سەبارەت بە كەمپی هۆڵ یەعقوبی ڕایگەیاند: كە ئەم كەمپە بۆمبێكی كاتییە، نەك تەنها پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە، ئاماژەی بەوەشكرد كە كەمپەكە دەكەوێتە دەرەوەی خاكی عێراق و هەموو نەتەوەكانی جیهان لەخۆدەگرێت و لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پارێزراون.
    ئەم دۆسیە ئاڵۆز و مەترسیدارە و ئاماژە بەوە دەكات كە بەبێ دەستێوەردانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ داخستنی ئەم دۆسیە، نەك تەنها بۆ عێراق، بەڵكو وەك هەڕەشەیەكی جددی دەمێنێتەوە بۆ سەر ناوچەكە و جیهان بە گشتی.
    سەبارەت بە ڕادەستكردنی دۆسیەی ئەمنی بە وەزارەتی ناوخۆ لە پارێزگاكان، جەختی لەوە كردەوە كە حكومەت بە پلانێكی گەورە دەستی پێكرد، هەروەها دۆسیەی ئەمنی لە شەش پارێزگاكان ڕادەست كرا.
    گوتیشی: پرۆسەكە بە باشی بەڕێوەدەچێت، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا شاهیدی خێرابوون دەبین لە تەواوكردنی ئەم دۆسیە.