عەوادی ڕادەستکردنی ڕاپۆرتی نیوەی ساڵانەی حکومەت بۆ پەرلەمان ڕاگەیاند

سیاسی
  • 26-06-2023, 16:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"بەسم عەوادی" وتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند:- حکومەت کۆپییەکی ڕاپۆرتی نیمچە ساڵانەی ڕادەستی پەرلەمان کرد.
    عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- ئەمڕۆ تیمی بەرنامەی حکومەت کۆپییەکی لە ڕاپۆرتی نیمچە ساڵانەی بەرنامەکانی حکومەتی گەیاندە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.
    عەوادی پێشتر رایگەیاندبوو کەحکومەت لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەرجەم پرسەکان بەشێوەیەکی شەفافیەت دەخاتەروو ، هەروەک ئەو دەستکەوتانەی تێیدا ئاماژەیان پێکراوە بەپێی ئەو پارەیەی کە لە بەر بەدەستی داهەبووە بەبێ بودجەی ساڵانە.