کۆمسیۆن جەخت لەو وادەیە دەکاتەوە کە بۆ تۆماری هاوپەیمانیەتی و ناوی کاندیدەکان دیاریکراوە

سیاسی
  • 26-06-2023, 16:14
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە،کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان وادەی کردنەوە و تۆماری هاوپەیمانی و ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پارێزگاکانی دیاریکرد.
    "عیماد جەمیل " سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو ورۆکشۆپەی کە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران و سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان بەڕێوەچوو، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەن و بەڕێوەبەری گشتی بەشی حزبەکان، وردەکاری میکانیزمی پێشکەشکردنی هاوپەیمانی و لایەنەکان و تۆمارکردنیان لە بەشی حزبەکان خرایە روو کە لە یەکی تەمموز دەست پێدەکات تاوەکو 30 ی تەمموز.
    لە درێژەی قسەکانیدا وتی:- میکانیزمی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان و مەرجەکانی کاندیدکردن لە 15ی تەمموزەوە تا13 ئاب دەبێت، هەروەك ڕوونیشیکردەوە کە گرنگی سمینارەکە بۆ پێناسەکردنی چۆنیەتی تۆمارکردنی هاوپەیمانی و تۆماری حزبەکان بووە لە بەشی حزبەکان، و چۆنیەتی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکان.