ڕوسیا داوای چارەسەرکردنی کێشەی کەمپی هۆڵ دەکات

سیاسی
  • 13-06-2023, 13:35
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕوسیا داوایکرد کە کۆششی نێودەوڵەتی بخرێتەگەڕ بۆ چارەکردنی کێشەی کەمپی هۆڵ .
    باڵیۆزی ڕوسا لە عێڕاق ئێلبڕۆس کۆتراشیف بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە کەمپی هۆڵ بەکێشە دادەنرێت بۆ سوریاو بۆ عێڕاق و پێویستە چارەسەربکرێت، بەگرنگیشی زانی کە حکومەتی سوریا بگەڕێتەوەئەوناوچانە.
    وتیشی ڕوسیا لەکۆششدایە بۆ لەمبوارەداو ماوەی پێشوو پشکنینی بۆ 300 منداڵ کردووەوە کەدەرکەوتووە هاووڵاتی روسیایین گەڕاندویانیەتیەوە بۆ ڕوسیا.