سەرۆك وەزیران سەردانی مزگەوتی ئیمام حسێن (س.خ) لە قاهیرە كرد

سیاسی
  • 12-06-2023, 19:45
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەردانی مزگەوتی ئیمامی حوسێن (س.خ)ی لە قاهیرە كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجومنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەردانی مزگەوتی ئیمام حسێن (س.خ)ی لە سەنتەری قاهیرەی پایتەختی میسر كرد لە میانی سەردانە فەرمیەكەیدا بۆ كۆماری میسری عەرەبی..
    ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆكی حكومەت مەراسیمی نوێژ و سەردانكردنی لە مزگەوتەكەدا ئەنجامدا، هەروەها كورتەیەك لەبارەی ئەو كۆكراوە پیرۆزانە و مێژووییانەی كە لە ژووری پێغەمبەر لەناو مزگەوتی پیرۆز بوونیان پێدرا بوو.