وەزارەتی گواستنەوە ڕوونکردنەوەیەک لەسەر دۆسیەی گەمارۆی ئاسمانی ئەوروپا بۆ سەر هێڵی ئاسمانی عێراقی بڵاودەکاتەوە

ناوخۆ
  • 10-06-2023, 21:12
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی گواستنەوە ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە دۆسیەی گەمارۆی ئاسمانی ئەوروپا بڵاوکردەوە، هاوکات پلانەکانی بۆ شێوازی گشتەکانی بۆ داهاتوو ئاشکرادەکات. 
    لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی گواستنەوە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، رایگەیاندوە"کە هەندێک لە میدیا ناوخۆییەکان لێدوان سەبارەت بە درێژکردنەوەی گەمارۆی ئاسمانی ئەوروپا بۆ سەر هێڵی گواستنەوەی عێراقی بڵاوکردۆتەوە و لەمبارەیەوە وەزارەتی گواستنەوە ئەوە دەخاتەروو کە دەزگای سەلامەتی کەشتیوانی ئاسمانی کۆبوونەوەی نیوەی ساڵانەی دا کە بۆ تاوتوێکردنی بڕیارەکانی گەمارۆی ئاسمانی سەپێنراوە بۆ سەر هەندێک لە کۆمپانیاکانی گواستنەوەگفتوگۆی لەسەر کرا ، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا قەدەغەکردنەکە هەڵبگیرێت بەڵام تا ئەوکاتەی ئەو ڕێسا و ستانداردانەی کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی تەواو دەبن .
    لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە : کە "ڕەزاق موحیبس سەعداوی" وەزیری گواستنەوە، ئەوەی خستۆتەروو کە لە بەرنامە وەزارییەکەیدا گرنگییەکی زۆر بە مەلەفی فڕۆکەوانی مەدەنی دەدرێت ، هەروەک ئەم دۆسیەیە پێشکەوتنی بەرچاوی لە ڕووی پابەندبوون بە ڕێساکانی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی ( ICAO) و دەزگای سەلامەتی کەشتیوانی ئاسمانی ئەوروپا (EASA) بەدەستهێناوە . 
    لە درێژەی بەیاننامەکە دا هاتووە" کە پێشتر وەزیری گواستنەوە ڕێنمایی داوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسیەی گەمارۆی ئاسمانی ئەوروپا، بە سەرۆکایەتی وەزیر و بە ئەندامێتی نوێنەرانی کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی و شارەزیان و پسپۆڕان، هەروەک لیژنەکە چەندین کۆبوونەوەی ئەنجامداوە بۆ تاوتوێکردنی مەلەفی قەدەغەکردن و ڕێگاکانی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان کە پێشکەش بە گەشتیاران دەکرێت، هەروەها کارکردن بۆ باشترکردنی کارەکانی کۆمپانیای گواستنەوەی نیشتمانی، هەروەها لیژنەکە لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیدا میوانداری نوێنەرانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی بۆینگی ئەمریکی کرد، کە راپۆرتێکیان سەبارەت بە بەدەستهێنانی بڕوانامەی (TCO) پێشکەش کرد بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە هەڵگرتنی قەدەغەکردنی فڕۆکەوانی نیشتمانی، و پلان بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆکە هەڵپەسێردراوەکان.
    هەروەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی ئۆفەرێکی سەبارەت بە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی وەک چارەسەرێکی خێرا بۆ پێکهاتە عێراقییەکان لە ئەوروپا کە دەیانەوێت لە هاویندا بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان خستۆتەروو، کە کۆمپانیاکە فڕۆکەیەکی بەکرێ گرتووە بۆ گەشتەکانی لە بەغدا و هەولێرەوە بۆ فرانکفۆرت و بەرلین، بەڵام گرێبەستی بەکرێدان لە مانگی پێنجدا کۆتایی هات، کە کۆمپانیاکە کاردەکات بۆ گونجاوترین هەڵبژاردن و ڕێگا بۆ چالاککردنی ئەم هێڵە.
    لەبەیاننامەکەدا جەخت لەوەشکراوەتەوە:- کە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی هەنگاوی گەورە و گرنگی ناوە بۆ تەواوکردنی دۆسیەی گەمارۆی ئاسمانی ئەوروپا،بە تەواوکردنی مەرجەکان و ئەو ڕێسا و ستانداردە نێودەوڵەتیانەی کە لە چەند مانگی داهاتوودا، بۆ ئەوەی فرۆکەی عێراقی بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ فڕینی لە ئاسمانی ئەوروپادا . 
    لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە:- کۆمپانیاکە بەم زووانە ژمارەیەک فرۆکەی نوێی بۆ دەبیندەکرێت ، کە فڕۆکەی مۆدێرن ماکس و دریملاینەر لە کۆمپانیای بۆینگەوە دابین دەکرێت، کە بەپێی گرێبەستەکە بێت کڕینی 10 فڕۆکەی تایبەتمەند و نێودەوڵەتی لەخۆدەگرێت بۆ کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی.