راوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ مافەكانی مرۆڤ سەردانی زیندانی تاجی دەكات

ناوخۆ
  • 8-06-2023, 17:39
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ مافەكانی مرۆڤ زێدان خەڵەف، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەردانی زیندانی تاجی لە باكوری بەغداد كرد.
    لە بەیاننامەیەكی نوسینگەكەیدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، هاتووە، كە زێدان خەڵەف، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ مافەكانی مرۆڤ، سەردانی زیندانی تاجی كرد و چاوی بە كەسوكاری زیندانیان كەوت.
    ئاماژەی بەوەشدا: زێدان لە ئاستی خزمەتگوزارییەكان كە پێشكەش بە زیندانیان دەكرێت و كێشەكانی ناو هۆڵەكانی زیندان ئاگادار كرایەوە.