لە تكریت عەبادی سەردانی خێزانی شەهید ئەحمەد فەحل دەكات

  • 26-04-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ پێنج شەممە، لە میانی سەردانەكەی بۆ پارێزگای سەڵاحەدین سەردانی خێزانی شەهید ئەحمەد سبحی فەحل-ی كرد. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: " سەرۆك وەزیران لە میانی سەردانەكەیدا بۆ تكریت سەردانی خێزانی شەهید ئەحمەد فەحل-ی كرد"، عەبادی لەو سەردانەیدا "پێزانینی خۆی بۆ ئەو خێزانە و تەواوی ئەو خێزانە عێراقیانە نیشاندا كە رۆڵەكانیان لە پێناوی وڵاتدا شەهید و بریندار بوون لە پرۆسەكانی رزگاركردندا"، وتیشی " عەبادی رۆشناییشی خستەسەر ئازایەتی هێزەكانی عێراق بە ئەفسەر و جەنگاوەرانی كە سەركەوتن لەسەر دەستی ئەوان بەدیهات و تیرۆریستانی داعشیان دوچاری شكست كرد".