عێڕاق وسعودیە کاراکردنەوەی ڕێککەوتنەکانی نێوانیان تاووتوێدەکەن

سیاسی
  • 6-06-2023, 18:50
  • +A -A

    بەغداد/INA
    جێگری سەرۆک وەزیران وەزیری دەرەوە فوئادحوسێن لەگەڵ باڵیۆزی سعودیە عبدالعزیزی خالد شمری تاووتوێی کاراکردنەوەی ڕێککەوتنەکانی نێوانیان کرد.
    وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی فوئاد حسین پێشوازیکرد لەباڵیۆزی سعودیە لەعێڕاق 
    عبدالعزیز شمەری ولەدیدارێکدا باسیان کرد لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و پتەوکردنی هاوکاری نێوان هەردوولا لەسەرجەم بوارەکاندا.
    وتیشی کە هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر بەردەوام بوون لەسەر بەرەوپێشبردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت.