وەزیری بەرگری جەخت لە تۆکمەکردنی سەنگەرەکان دەکات

ئەمنی
  • 6-06-2023, 10:37
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری بەرگری سابت محەمد عباسی جەختیکردەوەلە گرنگی تۆکمەکردنی سەنگەرەکان بەشێوەیەک گیانی سەربازەکانی سوپا پارێزراوبێت.
    بەیاننامەی وەزارەت کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری بەرگری سابت محەمد عباسی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد لە بارەگای وەزارەت بەئامادەبوونی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری وسوپاسالار و جێگری ئۆپەراسیۆنەهاوبەشەکان و گەورەئەفسەرانی وەزارەت.
    لەکۆبوونەوەکەدا باسکرا لە چەند پرسێکی ئەمنی دەربارەی ئامادەگی سوپا.
    وتیشی کە پێویستە هێزی ئاسمانی بەردەوام بێت لەلێدانی مۆڵگەکانی داعش و گرنگیشە کە سەنگەرەکان تۆکمەبکرێن بۆ پاراستنی گیانی جەنگاوەرەکانمان.