دادگا سێ بڕیاری توندی لەدژی چەند بازرگانێکی ماددە هۆشبەر دەرکرد

ناوخۆ
  • 5-06-2023, 12:17
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ئەمرۆ دووشەممە ، ئاماژەی بەوەداوە"دادگای تاوانەکانی ڕەسافە سزای لەسێدارەدان و بەندکرانی هەتا هەتایی بەسەر هەشت تاوانباردا دەرکرد، کە دوو لەو تاوانباریانە ڕەگەزنامەی بیانییان هەیە،هاوکات دەست بەسەر (34) کیلۆگرام لە مادەی هۆشبەردا گیراوە،هەروەک دوو لە تۆمەتبارانی دی (466) گرام مادەی هۆشبەریان لێ گیرابوو ، کە لە وڵاتانی دەرەوە هاوردە کراون و لە ناوخۆی عێراقدا مامەڵەیان پێوەدەکرد.
    لە درێژەی بەیاننامەکەداهاتووە "دادگای تاوانەکانی میسان، سزای بەندکردنی هەتاهەتایی بەسەردا دوو تاوانباردا سەپاند ، هەریەکەیان بەهۆی بازرگانیکردنیان بە ماددە هۆشبەرەوە، دوای ئەوەی بە هەڵگرتنی دوو کیلۆ مادەی هۆشبەر گیرابوون.
    هەر لە درێژەی بەیاننانەکەدا هاتووە : دادگای تاوانەکانی نەجەف سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ تاوانبارێکی دی بڕاندەوە کە (٦٧٠) گرام لە مادەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ بە دەستیەوە.