بەتۆمەتی گەندەڵی دەستەی دەستپاکی حوکمی 15 ساڵ زیندانی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی پێشوی پارێزگای نەینەوا بڕاندەوە

ناوخۆ
  • 5-06-2023, 11:58
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بەتۆمەتی گەندەڵی، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی سزای زیندانیکردنی بە غیابی لە دژی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەرکرد.
    لە بەیاننامەیەکی بەشی یاسایی دەستەکە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە "دادگای تاوانەکانی ڕەسافە بە غیابی بڕیارێکی لە دژی سزادراوی هەڵاتوو،سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەرکرد،بە زیندانیکردنی بۆ ماوەی پانزە ساڵ، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی (٣١٥)ی یاسای سزادان.
    ئاماژەی بەوەشکردوە: تۆمەتبار بە هاوبەشی لەگەڵ تۆمەتبارێکی دیکە، لە 1ی تەمموزی 2015 تاوەکو 1ی نیسانی 2017 دەستی بەسەر مووچەی فەرمانبەرێکدا گرتووە،کە لەوکاتەدا ئەو فەرمانبەرە لەو ماوەیەدا لە مۆڵەتی چوار ساڵدا بووە.
    راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو : کە دادگا دوای لێکۆڵینەوە لەو بەڵگەنامانە لەم دۆسیەیەدا بەدەست هاتوون،بە غیابی بڕیاڕی لە دژی دەرکردوە، بە پشتبەستن بە مەرجەکانی مادەکانی حوکم.