سەرۆک وەزیران:شاری نیشتەجێبوونی نوێ بەنرخێکی گونجاو بۆ هەموو هاووڵاتیان دروست دەکرێت

سیاسی
  • 4-06-2023, 18:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محمد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند کە یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ بۆ سەرجەم هاووڵاتیان دروستدەکرێت بەنرخێکی گونجاو .
    "سودانی" لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا کە لەرێگای بەرنامەی "بۆچوونی زۆرینە"ی کەناڵی عێراقییە بۆی هات ، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقیش (INA)لەگەڵی بڵاوی دەکاتەوە ، رایگەیاند : زۆرێک لە فەرمانبەران و خانەنشینەکان خاوەنی زەوی نیشتەجێبوون نین،ئێمەش کار بۆ چارەسەرکردنی ئەم مەلەفە دەیکەین.
    "سودانی " هەر لەمیانی پەیوەندییەکە ئاماژەی بەوەشدا:کە "یەکێک لەو هۆکارانەی کە هاوڵاتیان هەوڵ بۆ دامەزراندنیان دەدەن لە حکومەت بۆ سودمەند بونە لە پارچەیەک زەوی. 
    سەرۆک وەزیران وتیشی"لە سەرەتای پێکهێنانی حکومەتەوە کار لەسەر چەند بەرنامەیەک دەکەین بۆ هاوکاریکردنی هەژاران.
    جەختیشیکردەوە کە لە شارە نوێیەکانی نیشتەجێبوون ،بۆ هەموو هاوڵاتیانە نەک تەنها بۆ فەرمانبەران.
    لە درێژەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەیدا ، سەرۆک وەزیران ئەوەشی خستەروو : ئێمە شارە نوێیەکانی نیشتەجێبوون بە سەرجەم خزمەتگوزارییەوە دروست دەکەین نەک کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونێکی سادە .
    هەروەک ئاماژەی پێدا "شارە نوێیەکان بە خزمەتگوزاری تەواو و نرخی گونجاو پێشکەش دەکەن،هەروەک راشیگەیاند کە زەوی لە ناوچە خزمەتگوزارییەکان دابەش دەکەن، جگە لە شارە نوێیەکانی نیشتەجێبوون.