زێدان و میقداد جەخت لەسەر قۆلاب پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و سوریا دەكەنەوە

سیاسی
  • 4-06-2023, 16:07
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    فائق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا ئەمڕۆ یەكشەممە جەختیان لەسەر قووڵی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و سوریا و پتەوكردنی پەیوەندییەكانیان لە بوارە جیاجیاكاندا كردەوە.
    ئەنجوومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری فایق زەیدان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی كۆماری عەرەبی سوریا فەیسەڵ میقداد و شاندی یاوەری كردەوە و لەگەڵیدا باسی تەواوكردنی ئەو گفتوگۆیانەیان كرد كە سەرۆكی ئەنجومەن لە سەردانەكەی ئەم دواییەیدا بۆ سوریا ئەنجامی داوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەردوولا جەختیان لە قووڵایی پەیوەندییە برایەتییەكانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەكاندا كردەوە.