دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا کە درێژکردنەوەی ماوەی کاری پەرلەمانی کوردستان نادەستوریە

سیاسی
  • 30-05-2023, 17:32
  • +A -A

    بەغداد/ INA ویسام مەلا
    دادگای فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بڕیاریدا کە درێژکردنەوەی کاری پەرلەمانی کوردستان نادەستووریە.
    سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی باڵا دادوەر جاسم محمد عبود لەمیانەی دانیشتنی دادگادا بۆ تێڕوانین لەدۆسیەکە کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی دەستوور خاوەن دەسەڵاتە و تۆمارنامەیەکی یاساییە و یاساوڕێساکانی بەسەر سەرجەم دەسەڵاتەکاندا دەسەپێنێت، وتیشی کە دەستوور بڕیاری داوەکە تەمەنی پەرلەمان چوارساڵ بێت و هەر دەقێکی یاسایی دژ بەمە بێت بەپووچەڵ هەژماردەکرێت.
    هەروەها هەرێمی کوردستان فیدڕاڵیە بەپێی بەندەکانی دەستوور و بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ زیاتر لەچوارساڵ پاش درێژکردنەوەی لەگەڵ بەندەکانی دەستوردا ناگونجێت بۆیە دادگا بڕیاریدا کە درێژکردنەوەی کاری پەرلەمانی کوردستان دەستووری نیەو خولی پێنجەمیش کۆتایی پێهاتووە وهەرشتێکیش پاش درێژکردنەوەکە دەرچووبێت لەڕووی دەستوورەوە پووچەڵە.