وەزیری پەیوەندیەکان جەخت دەکاتەوەلەسەر کاراکردنی پڕۆژەکانی تڕانزێت

ناوخۆ
  • 30-05-2023, 16:47
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری پەیوەندیەکان هیام یاسری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەلە گرنگی کاراکردنی پڕۆژەکانی تڕانزێت کە وڵاتانی کەنداوبە کیشوەری ئەوڕوپا دەبەستێتەوە.
    بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری پەیوەندیەکان هیام یاسری پێشوازیکرد لە باڵیۆزی وڵاتی چین لە عێڕاق تسوی دی .
    وتیشی کە هەردوولا باسیان لە پەیوەندیە هاوبەشەکانی نێوانیان کردەوە و باسیان لەگرنگی پتەوکردنی ئەوپەیوەندیانەکرد ئەویش بەبەشداریپێکردنی کۆمپانیاکانی چین کە لە کەرتی پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاریدا کاردەکەن.
    هەروەها یاسری جەختی لەوەکردەوەکە وەزارەت بەردەوامەلەسەر پەیڕەوکردنی پێوەرەکانی پێشبڕکێکردن بۆ ئەو کۆمپانیایانەی کە لەم کەرتەدا کاردەکەن وئەوپڕۆژانەی تڕانزێتیش کە وڵاتانی کەنداو بە ئەوڕوپاوەدەبەستن لەڕێگای عێڕاق وتورکیاوە کارادەکرێن.
    ئەمەو باڵیۆزی چین ئارەزووی وڵاتەکەی خستەڕوو بۆ پێشکەشکردنی هەموو هاوکاریەک لەم بوارەدا.