سەرۆك وەزیران جەخت لەسەر گرنگی هەوڵی هاوبەش دەكاتەوە لە پێناو بەرەوپێشبردنی واقیعی ئەنبار

سیاسی
  • 29-05-2023, 21:16
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگی هەوڵی هاوبەش بۆ پێشخستنی دۆخی ئەنبار كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند : ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی كرد لە پارێزگای ئەنبار.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانەی كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات كرا، هەروەها باس لە ڕێگاكانی بەرزكردنەوە و بەردەوامكردنی سەقامگیریی دۆخی ئەمنی پارێزگای ئەنبار كرا، هەروەها گرنگی هەوڵی هاوبەش لە پێناو پێشخستنی پێگەی پارێزگاری ئەنبار كرا  
    و پشتگیری حكومەت بكەن لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتەكەی و ئەولەویەتەكانی لە خزمەتگوزارییەكان، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چاكسازی.
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختیشی كردەوە : پێویستی بەردەوامبوون لە كۆبوونەوەكان لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمان لە هەموو كوتلە و پارێزگارەكانەوە، هەروەها گفتوگۆكردن لەگەڵیان سەبارەت بە دەستنیشانكردنی ئەو كێشە و ئاستەنگانەی كە پارێزگارەكانیان بەدەستەوە دەناڵێنن و ڕێگاكانی چارەسەركردنیان، جگە لە گفتوگۆكردن لەسەر ئەوەی حكوومەت پێویستی بە چییە لەڕووی یاسادانانەوە كە پشتگیری لە پلانەكانی چاكسازی و پڕۆژەكانی گەشەپێدان دەكات.