سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شێخ خەلیفە بن تەحنون ئالنەهیان دەکات

سیاسی
  • 29-05-2023, 20:08
  • +A -A

    هەولێر/INA 
    سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شێخ خەلیفە بن تەحنون ئالنەهیان کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،ئەمڕۆ دووشەممە  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شێخ خەلیفە بن تەحنون بن محەمەد ئالنەهیان کرد.
    لە دیدارێکدا کە ئەحمەد ئەلزاهری کونسولی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لە بارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی تایبەتی و بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی ( ئیمارت ) کرا و جەخت لە پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لە بوارە جۆراوجۆەکاندا کرایەوە