دارایی پەرلەمان داوا لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات خێراتر بكات لە دیاریكردنی دانیشتنی دەنگدان لەسەر بودجە

سیاسی
  • 29-05-2023, 19:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمان داوای لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد پەلە بكات لە دیاریكردنی دانیشتنی دەنگدان لەسەر بودجە.
    سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان عەتوان عەتوانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند : دوای تاوتوێكردنی ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی لە لیژنەی دارایی پەرلەمان و هەوڵدان بۆ پێگەیشتنی لە شێوازێك كە بەرژەوەندی باڵای وڵات بپارێزێت و مافەكانی گەلی ئازیزمان دەستەبەر بكات وەكو یەك و داوا لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەڕێز دەكەین كە لە ماوەی هەفتەی ئێستادا یەكلاكردنەوەی دانیشتنی دەنگدان لەسەر یاساكە خێراتر بكات.
    عەتوانی ووتیشی: جەختكردنەوەمان لەسەر گرنگی خێراكردنی پەسەندكردنی بودجەی گشتی لە پێناو دەستپێكردنی پلانی گەشەپێدان و نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی ئابووری و بەردەوامیدان بە چاكسازی ئابووری و گرنگیدان بە پڕۆژە یەكەمایەتییەكان، بەتایبەتی تەندروستی، نیشتەجێبوون، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان، و پشتگیری بۆ وەبەرهێنان و كەرتی تایبەت.
    عەتوانی هەروەها ووتیشی : جەختی لەوە كردەوە كە ئەم یاسایە گرنگییەكی گەورە و هەستیاری هەیە كە پەیوەندی بە بژێوی گەلی عێراقەوە هەیە، هەروەها كاریگەرییە ئابووری و ئیداری و كۆمەڵایەتییەكانی پەسەندكردنی.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی: بانگەواز لە هێزە سیاسییەكان دەكەین كە بەسەر ناكۆكیەكانیاندا زاڵبن و بە ڕۆحێكی نیشتمانپەروەرانە كاربكەن لەپێناو بەدیهێنانی ئەو شایستەییە، لە جێبەجێكردنی ئەو پەیمانەی كە پەرلەمان و نوێنەرانی گەل لەسەر خۆیان كردیان بۆ خزمەتكردنی نیشتمان و بۆ ئەوەی بتوانن هەوڵبدەن یاسا دەربكەن كە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیدا بێ.