سەرۆک کۆمار جەخت لەسەر پێویستی کارکردن بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری لە بواری وزەدا دەکاتەوە

سیاسی
  • 29-05-2023, 13:45
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار، جەختی لەسەر پێویستی کارکردن بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری لە بواری وزە کردەوە.
    لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆمار، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە"ئەمڕۆ " عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید"لە کۆشکی بەغدا،پێشوازی لە "عەلی زیاد فازل " وەزیری کارەبا کرد.
    بەیاننامەکە راشیگەیاندوە " کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا و میکانیزمەکانی دابەشکردنی و زیادکردنی کاتژمێرەکانی دابینکردنی کارەبا لە وەرزی هاویندا کراوە.
    بە پێی بەیاننامەکە : سەرۆک کۆمار، جەختی کردەوە لەسەر گرنگی تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان، لە پێناو دابین کردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان لە سەرانسەری وڵاتدا.
    هەروەک جەختیشی پەسەر پێویستی کارکردن بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری وڵات ، بە تایبەت لە بواری وزەدا بە سوودوەرگرتن لە سەرچاوە جیاوازەکانی بەرهەمهێنان کردەوە.
    سەرۆک کۆمار رووناکی خستە سەر توانا و لێهاتوویی و سامانی نایابی عێراق ،کە لەو رێگایەوە دەتوانێت پشت بەخۆی ببەستێت لە بەرهەمهێنانی کارەبادا، بەمەرجێک ئەو سەرچاوانەی بە باشی سوودی لێوەر بگیرێت.
    لای خۆیەوە وەزیری کارەبا "سوپاسی خۆی بۆ هەوڵەکانی سەرۆک کۆمار لە تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی بەردەم کارەکانی وەزارەتی کارەبا و پاڵپشتیکردنی لە شێوازی جێبەجێکردنی پلانەکانی بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە لە وڵاتیدا کرد، هەروەها تەئکیدی لەسەر مەبەستی وەزارەت بۆ سود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی پێشکەوتوو لەم بوارەدا کردەوە ، بە بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ ئەوان کە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان کارێکی هاوبەشە و خواستەکانی عێراقییەکان بۆ سەقامگیری هەمیشەیی وزەی کارەبا بەدیبهێنێت.