سەرۆک کۆمار جەخت لە سەر پێویستی هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ سعوودیە دەکات

سیاسی
  • 29-05-2023, 13:21
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار، جەختی لە پێویستی هەماهەنگی و بەرژەوەندی هاوبەش لەگەڵ سعودیە کردەوە.
    سەرۆکایەتی کۆمار،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە: ئەمرۆ "عەبدللەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار، لە کۆشکی بەغدا، پێشوازی لە "عەبدولعەزیز شەمەری" باڵیۆزی سعودیە لە عێراق کرد و سەرۆک کۆماری کۆمار بەخێرهاتنی باڵیۆزی کرد. 
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان کردووە،هەروەک باس لە ئامادەکاریەکانی وەرزی حەج بۆ ئەم ساڵکرا،و ئەو ڕێکار و ئاسانکارییانەی کە بۆ حاجیانی عێراقی دابین دەکرێن خرانە بەر باس و گفتوگۆ. 
     به پێی به یاننامه : سەڕۆک کۆمار پێداگری لەسەڕ گرنگی بەهێزکردنی هاوکاریی دوو قۆڵی کرد،بۆ خزمەتکردن به بەرژەوەندییەکانی هەردوو گه لی برا،هەروەک جەختی لەسەر پێویستی هەماهەنگی لەسەر ئەو پرسانەکردەوە کە جێگەی نیگەرانی هاوبەشن،بەتایبەتی لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی بۆ خزمەتکردنی گەلانی ناوچەکە.
    لە بەرامبەردا باڵیۆزی سعوودیە "خواستی شانشینی سعودیای بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی هاوبەش لەگەڵ عێراق لە ڕێگەی درێژەدان بە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی باڵای هەردوو گەلی برا بپارێزێت.