وەزیری گواستنەوەی سعودیە : کۆتایی ئەمساڵ گەشتەئاسمانیەکانمان لەگەڵ عێڕاق زیاتردەکەین

سیاسی
  • 27-05-2023, 16:35
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری گواستنەوەی سعودیە ساڵح جسر ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە کۆتایی ئەمساڵ گەشتەئاسمانیەکانمان بۆ عێڕاق زیاتر دەبێت.
    هەروەها الجاسر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی کە لەدوو ڕۆژی پێشوودا ئەنجومەنی هەماهەنگی نێوان عێڕاق وسعودیە کۆبوونەوەی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیر، دەروازەی جمیمە - عەرعەر جووڵەی بازرگانی تیادا گەرمە و بارستایی ئاڵوگۆڕی شمەک گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیار دینار لەساڵی پێشوودا.
    وتیشی لەماوەی هەفتەکانی پێشوودا 6 هەزار عومرەکار لەودەروازەیەوە پەڕیونەتەوەو جگەلەوەش دەروازەکە بۆ پێشوازیکردن لە 70 هەزارحاجی ئامادەکراوە.