ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران : عێڕاق نابێتە تەنها تڕانزێتێک بۆ گواستنەوەی کاڵاکان لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان

سیاسی
  • 27-05-2023, 14:35
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران زیا ناسری ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە جەختی لەوەکردەوەکە عێڕاق نابێتە تڕانزێت بۆ کاڵاکان لەڕێگای گەشەپێداندا.
    ناسڕی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پاش ئاشکراکردنی پلانی ڕێگای گەشەپێدان ئەوا وڵاتانی بەشدار لەکۆنگرەکەدا بانگهێشت دەکەین کە پێشنیازەکانی خۆیان دەربارەی شێوازی بەشداربوونیان لە پڕۆژەکەدا پێشکەش بکەن .
    وتیشی عێڕاق هیواخوازە کە هاوبەشیەکی ئیقلیمی بونیادبنرێت بۆ سەرکەواندنی ئەم پڕۆژەستڕاتیژیە.
    ڕوونیشی کردەوەکە عێڕاق نابێتە وڵاتێک تەنها تڕانزێتێک بێت بۆ گواستنەوەی کاڵاو شمەک ، بگرە 10 پارێزگای عێڕاق پڕۆژەگەلی دیکەیان تێدا ئەنجام دەدرێت بۆ پاڵپشتکردنی ڕێگای گەشەپێدان کە پڕۆژەیەکە دەیەها هەزار دەرفەتی کاری تیادا دەڕەخسێنرێت.