سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری سەردانی دادگای تێهەڵچوونەوەی تەنجە دەكات

سیاسی
  • 26-05-2023, 21:50
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زێدان، ئەمڕۆ هەینی، سەردانی دادگای تێهەڵچوونەوەی تەنجەی كرد، لە پەراوێزی سەردانی شاندێكی باڵای دادوەری بۆ شانشینی مەغریب.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زێدان و شاندی یاوەری سەردانی دادگای تێهەڵچوونەوەی تەنجەیان كرد و لەلایەن سەرۆك و ئەندامانی دادگا پێشوازییان لێكرا.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: دادوەر زێدان لەبارەی كارەكانی دادگا و سروشتی كاركردن تێیدا ئاگاداركرایەوە، و رونیشیكردەوە: ئەم سەردانە لە پەراوێزی سەردانی شاندێكی دادوەری باڵادایە بۆ شانشینی مەغریب.