سەرۆك وەزیران: عێراق بەربەستە ئەمنییەكانی تێپەڕاندووە و دەرگاكانی كراوەیە بۆ كۆمپانیا بەرهەمدارەكان

سیاسی
  • 25-05-2023, 18:10
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ، ئەمڕۆ پێنچ شەممە، تەئكیدیكردەوە: كە عێراق بەربەستە ئەمنییەكانی تێپەڕاندووە و دەرگاكانی كراوەیە بۆ كۆمپانیا بەرهەمدارەكان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنچ شەممە، پێشوازیكرد لە یان لیباڤسكی وەزیری دەرەوەی چیك و شاندی یاوەری، و لەدیدارێكدا باسیان لەپتەوكردنی هاوكاری دووقۆڵی لەبواری كشتوكاڵی و وزە و تەندروستی و گواستنەوەی ئاسمانی و نێردە دیباۆماسیەكان كرد، هەروەها شێوازەكانی زیادكردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان عێراق و كۆماری چیك تاوتووێكران.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، سەرۆك وەزیران خۆشحاڵی خۆی بەوەزیری چیك و شاندی یاوەری دەربڕی، و ئاماژە بەوەشدا: كەعێراق زەحمەتیەكانی ئەمنی تێپەراندوە و دەرگاكانی كراوەیە بۆ كۆمپانیا بەرهەمدارەكانی هەموو دۆستەكان، و جەختیشی لەوەكردەوە كە دەرفەت بۆ كۆمپانیاكانی چیك هەیە بۆ ئەوەی بەشداری لەپلانەكانی حكومەت تایبەت بەئاوەدانكردنەوەو ژێرخانی ئابووری و نوێكردنەوەی خزمەتگوزاریەكان بكەن. 

    هاوكات سودانی ئاماژەیدا بە بەهەڵوێستە ئەرێنیەكانی كۆماری چیك و پشتگیریكردنی لەهەوڵەكانی هێزە ئەمنیەكانی عێراق لەجەنگی دژی تیرۆر و لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و نێردەی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی لەراهێنانەكان لەعێراق، و روونیكردەوە: كەحكومەت هەوڵ دەدات بۆ گەڵاڵەكردنی دیدگایەكی نوێ لەنێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای پێداویستی پراكتیكی و تێروانینی ئایندەبی بۆ ڕكمانیەكان. 
      لایی خۆیەوە وەزیری چیك پێشوازی وڵاتەكەی بەهەنگاوەكانی ئابووری عێراقی بۆ بەهێزكردنی سەقامگیری و گەشەپێدانی بەردەوام دووپاتكردەوە، و ئاراستەی ئەرێنی بۆ ئایندە كەحكومەتی عێراق پێشكێشی كردووە بەرزنرخاند. و روونیكردەوە: كەشاندێك كە پێكهاتووە لەپیاوانی كار و نوێنەرانی كۆمپانیەكانی چیك ئێستا سەردانی عێراق دەكات بۆ ئەوەی بەدوایی دەرفەتی هاوكاری ئابووری هاوبەش بگەرێت.
    هەروەها لیباڤسكی داوەتنامەیەكی فەرمی لەسەرۆكی كۆماری چیكەوە ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كرد بۆ ئەوەی سەردانی چیك بكات، لەپێناو پتەوكردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەكان و پشتگیریكردنیان بەشێوەیەك كەلەبەرژەوەندی هەردوو وڵاتی دۆستدا بێت.