مەندەلاوی داوای تەواوكردنی پڕۆژە وەستاوەكانی ناحیەی بەنی سەعد لە بوارەكانی ئاو و كارەبا و تەندروستی دەكات

سیاسی
  • 24-05-2023, 20:31
  • +A -A

    بەغداد - INA
    موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ چوارشەممە، داوای لە حكومەت كرد پڕۆژە وەستاوەكانی ناحیەی بەنی سەعد لە بوارەكانی ئاو و كارەبا و تەندروستی تەواو بكات.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، مەندەلاوی لە نوسینگەی خۆی لەگەڵ كۆمەڵێك شێخ و كەسایەتی دیاری و خەڵكی ناحیەی بەنی سەعد لە پارێزگای دیالە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك پەرلەمانتار، كۆبووەوە، بۆ ئەوەی گوێ لە ئازار و كێشەكانیان بگرێت و لەگەڵیاندا چارەسەریان بكات لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
    هەر لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە كێشەكانی بەردەم ناحیەكە كرد، گرنگترین پێداویستییەكان كە كەمییان هەیە، جەختیان لەسەر زیادكردنی تەرخانكردنی دارایی بۆ پارێزگاكە كردەوە، هەروەها ئەولەویەتدان بە تەواوكردنی ئەو پڕۆژە گرنگانەی كە دواكەوتوون لە ناحیەی بەنی سەعد بەتایبەتی لە بوارەكانی ئاو و كارەبا و تەندروستی.
    مەندالاوی بەڵێنیدا، ڕووبەڕووی لایەنە پەیوەندیدارەكان بێتەوە بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی خەڵكی ناحیەكە لەڕووی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانەوە، و كاربكات بۆ بەدواداچوونی كێشەكانیان بەمەبەستی چارەسەركردنیان لە زووترین كاتدا، و دابینكردنی بڕە پارەی پێویست بۆ پڕۆژە وەستاوەكانی ناحیەی بەنی سەعد و دۆخەكەیان باشتر بكەن.