سەرۆک وەزیران و پەرلەمان پرۆژە یاسایی بودجە و پەلەکردن لەپەسەندکردنی تاوتووێ دەکەن

سیاسی
  • 22-05-2023, 00:46
  • +A -A

    بەغداد-INA 
    سەرۆک وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران پرۆژە یاسایی بودجە و پەلەکردن لەپەسەندکردنی تاوتووێ کرد.

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووەڕایگەیاندووە،بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئێوارەی ئەمڕۆ، پێشوازی لەبەڕێز محەمەد رێکان حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد.
    لەدیدارێکدا رەوشی گشتی وڵات و گرنگترین ئەو پرسانەی کەحکومەت کار لەسەر دەکات بەشێوەیەکی هاوتەریپ لەچوارچێوەی بەرنامە و کارەلەپێشینەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی ئاواتی هاووڵاتیان لەدابینکردنی باشتربن خزمەتگوزاری و ئاستی ئابووری تاوتووێکران. 
    هەروەها لەدیدارەکەدا گفتوگۆیان کرد لەسەر پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی فیدراڵی کەئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەران کراوە و دابینکردنی پێداویستی بەرنامەی حکومەت لەچارەسەرکردنی پرسی بێکاری و خزمەتگوزاریەکان و هەژاری و چاکسازی ئابووری ودانانی سنوورێک بۆ گەندەڵی دارایی و کارگێری.