سه‌رۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ پارێزگاری بانکی ناوه‌ندیی عێراق ده‌کات

سیاسی
  • 20-05-2023, 17:29
  • +A -A

    هەولێر/INA 
    سه‌رۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ پارێزگاری بانکی ناوه‌ندیی عێراق کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی عه‌لى موحسن ئه‌لعه‌للاق پارێزگاری بانکی ناوه‌ندیی عێراق  کرد بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو عه‌بدولئیلاهـ موحسن ئه‌لعه‌للاق - ی برای .
    سەرۆکی حکومەت پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى لێکرد و هیوای خواست گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌وايى به‌ بنەماڵەکەیان ببه‌خشێت.