حەكیم وعامری جەخت لەسەر خێراكردنی پەسەندكردنی بودجەی گشتی دەكەنەوە

سیاسی
  • 20-05-2023, 15:24
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی عەمارحەكیم و سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری ئەمڕۆ شەممە جەختیان لەسەر خێراكردنی پەسەندكردنی بودجەی گشتی كردەوە.
    حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری كۆبووینەوە و باسمان لە پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی و سوودەكانی داهاتوو و ڕێگاكانی پشتگیریكردنی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكەی بەپێی ئەولەویەتەكان، لەسەرووی ئەوەشەوە دۆسیە خزمەتگوزارییەكان، هەروەها باسمان لە ڕێگاكانی بەهێزكردنی چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی و بەڕێوەبردنی دەوڵەت و یەكگرتوویی ئەوان.
    حەكیم ووتیشی : ئێمە جەختمان لە پێویستی خێراكردنی پەسەندكردنی بودجەی گشتی وڵات و پاراستنی مافی هەمووان كردەوە، هەروەها ئاماژەمان بە گرنگی ئەو بودجەیە كرد كە لەگەڵ ئەولەویەتەكانی حكومەتدا بگونجێت، بانگەوازەكەمان نوێكردەوە بۆ گۆڕینی بودجەی گشتی وڵات دۆخی ئێستای سەقامگیری بۆ دۆخێكی هەمیشەیی و ئاماژەمان بەوەدا كە سەقامگیری هەمیشەیی تەنیا بەرهەمی بزووتنەوەی حكومەت نییە، بەڵكو بە هەوڵی هاوبەشی هەمووان بەدەست دێت،بەڵكو
    حكومەت، هێزە سیاسییەكان و چالاكیەكانی كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكان.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هەروەها جەختمان لە گرنگی كرانەوەی عێراق كردەوە بەرامبەر بە دەوروبەرە عەرەبی و ئیسلامیەكەی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، وەك چۆن عێراق دڵسۆزی نیەت و ئاراستەكانی سەلماند بۆ ئەوەی لەگەڵ هەمووان بێت و بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان بە پەسەندكردنی دیالۆگ و گەڕان بەدوای خاڵە هاوبەشەكاندا، جەختمان لەوە كردەوە كە تێڕوانینی جیهان بۆ عێراق لە گۆڕاندایە بەهۆی ئەو پێشكەوتنەی كە لە ڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و ئەمنییەوە شاهیدییەتی.