سەرۆك وەزیران ڕێوڕەسمی عومرەی لە مەككە ئەنجامدا

سیاسی
  • 20-05-2023, 00:43
  • +A -A

    بەغدا - INA
    محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕێوڕەسمی عومرەی لە مەككە موكەڕەمە ئەنجامدا.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند : كە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕێوڕەسمی عومرەی لە ماڵی پیرۆزی خودای گەورە لە مەككەی موكەڕەمە ئەنجامداوە.
    جێگای سەرنجە ئەمڕۆ هەینی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەشداری لە كارەكانی لوتكەی عەرەبی كرد كە شاری جددەی سعودیە میوانداریی كرد.