بە بەشداریINA .. دانیشتنەكانی ڕاگەیاندنی كۆڕبەندی قازان لە روسیا دەست پێدەكات

ناوخۆ
  • 18-05-2023, 19:08
  • +A -A

    بەغداد - INA
    لە شاری قازان لە روسیا، دانیشتنەكانی ڕاگەیاندنی كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە نێوان روسیا و وڵاتانی جیهانی ئیسلامی دەستی پێكرد.
    (كۆڕبەندی جیهانی روسیا و جیهانی ئیسلامی) كە لە ژێر ناوی هاوكاریی میدیایی بۆ گەشەپێدانی بەردەوام و خۆشگوزەرانی ئابووری دەستیپێكرد، ئامانجی پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانی، ئابووری، زانستی، تەكنیكی، كۆمەڵایەتی و كولتوورییەكانە.
    بەڕێوبەری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ستار عەرداوی، لە وتارەكەیدا لەكاتی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندەكەدا، وادەی دەستپێكردنی (INA) و ئەو وێستگانەی پێیدا تێپەڕیوە، هەروەها هەواڵەكانی كە بە چوار زمانی (عەرەبی، ئینگلیزی، توركمانی و كوردی) خستەروو، هەروەها باسی لەو كاریگەرییە كرد كە دروستی كردوە لەگەڵ دەستڕاگەیشتنە بەرفراوانەكەی لە دەرەوەی جوگرافیای سنوورەكان.
    جەختیشی لە كرانەوەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەڕووی كەرتەكانی فەرهەنگی و شارستانی و زانستی و كەرتەكانی دیكەدا بە تایبەت لەگەڵ فیدراسیۆنی روسیا و وڵاتانی جیهانی ئیسلامی كردەوە، هەروەها ئامادەیی ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەربڕی بۆ پاڵپشتیكردنی ئامانجەكانی كۆڕبەندەكە، بۆ دامەزراندنی هاوبەشی بنیاتنەر لەگەڵ دەزگا فەرمییەكان و ئاڵوگۆڕكردنی ئەزموونەكان.