دەستپێكردنی چالاكییەكانی كۆنفرانسی لاوان و وەرزش بە سەرپەرشتی سەرۆك وەزیران

وەرزش
  • 14-05-2023, 11:00
  • +A -A

    بەغدا - INA- حسێن عەمار
    ئەمڕۆ یەكشەممە چالاكییەكانی كۆنفرانسی گشتی بۆ لاوان و وەرزش لە بەغدای پایتەخت بە سەرپەرشتی محەمد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەژێر دروشمی (تەحەددیاتی سەردەم و ئاسۆكانی داهاتوو) دەستیپێكرد.
    كۆنفرانسەكە بۆ ماوەی دوو ڕۆژی لەسەریەك بەردەوامە بە دوو دانیشتن لە ڕۆژێكدا، بە ئامادەبوونی كەسانی ئەكادیمی تایبەتمەند بۆ هاتنە پێشەوەی ڕاسپاردەكان كە پێشكەشی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێوەندیدار بە دیراسەكردنی واقیعی لاوان و وەرزش لە عێراق.
    كۆنفرانسەكە هاوتەریبە لەگەڵ بەرنامەكانی حكومەت و بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەكان و ئەكادیمییەكان و پسپۆڕان تاوتوێی میحوەرەكانی گەنجان و خواست و پێداویستییەكان دەكەن.