سەرۆك وەزیران ڕێنمایی دەدات كە بەبێ هیچ دواكەوتنێك بەردەوام بن لە پڕكردنەوەی بەنداوی موسڵ

سیاسی
  • 12-05-2023, 14:16
  • +A -A

    بەغدا-  INA
    ئەمڕۆ هەینی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی بەبێ هیچ دواكەوتنێك ڕێنمایی بەردەوامبوونی لە پڕكردنەوەی بەنداوی موسڵی كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە :محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران سەردانێكی مەیدانی بۆ بەنداوی موسڵ ئەنجامدا، لە سەرەتای سەردانەكەیدا بۆ پارێزگاری نەینەوا كە بەیانی هەینی گەیشتە ئەوێ.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سودانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی تەكنیكی كرد لە بارەگای ئیدارەی بەنداوی موسڵ، بە ئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری، پارێزگاری نەینەوا، سەرۆكی دەسەڵاتی باڵا بۆ هەماهەنگی نێوان پارێزگارەكان كە ڕێكنەخراون لە هەرێم،سەرۆكی ئەركانی سوپا و هەردوو یاریدەدەری سكرتێری وەزارەتەكانی سەرچاوە ئاوییەكان و پلاندانان و بەڕێوەبەری پڕۆژەكە و ژمارەیەك ئەندازیاری تەكنیكی، لە میانی كۆبوونەوەكەدا ئاماژەیان بە ێشكەشكردنێك و كۆڕێكی ڕوونكردنەوە پێشكەشكرا لەسەر دۆخی ئێستای بەنداوەكە و كارە بەردەوامەكان بۆ دەستەبەركردن و پاراستنی كە لەلایەن ستافی تەكنیكی ڕاهێنراوی عێراقییەوە ئەنجام دەدرێت.
    سەرۆك وەزیران لە مەیدانەكەدا كورتەیەك لەبارەی كارە بەردەوامەكانی چاككردنەوە و پڕكردنەوە كە بۆ بەنداوەكە ئەنجام دەدرێت، لەسەر دیارترین كێشەكانی بەردەم كرێكارانی ئەوێ و ئاڕاستەی كرد كە بەدواداچوونیان بۆ بكەن و گوێی لە ژمارەیەك لە دیدگا و پێشنیارەكانی پێشكەشكراو سەبارەت بە چاككردنەوەی بەردەوامی بەنداوەكە.
    سودانی دووپاتیكردەوە پەرۆشی خۆی بۆ بەنداوی موسڵ كە یەكەم وێستگەی بێت لە كاتی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگاكە بەهۆی گرنگییەكەیەوە ئاڕاستە دەكات بەردەوام بێت لە پڕكردنەوەی جەستەی بەنداوەكە بەبێ هیچ دواكەوتنێك.