بازرگانی تەواوبوونی بەبازاڕکردنی 750 هەزار تۆن بەرهەمی گەنم رادەگەیەنێت

ئابوری
  • 11-05-2023, 23:04
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەواوبوونی بەبازاڕکردنی 750 هەزار تۆن بەرهەمی گەنمی ڕاگەیاند لەماوەی وەرزی ئێستای بەبازاڕکردن تا ئێستا، هاوکات تەئكیدی لە پەیڕەوكردنی سیستەمی دوو شەفتی لە سایلۆکانی وەزارەت كردەوە بۆ وەرگرتنی بەرهەمەکە.
    حەیدەر نوری كرعاوی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بڕی بەبازاڕکردنی بەروبوومی گەنم 750 هەزار تۆنی تێپەڕاندووە، ئێمەش بەردەوامین لە کارەکانی وەرگرتن بە نرخی 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک، وتیشی: مافی دارایی فرۆشیاران لە هەمان ڕۆژی بەبازاڕکردندا دەدرێت.
    ئاماژەی بەوەشکرد: حکومەت فایلی جووتیارانی پەسەندکرد بە ڕێنمایی کردن کە ڕاستەوخۆ دوای کارەکانی بازاڕکردن شایستەی دارایی خۆیان وەربگرن، ڕوونیشیكردەوە: کارمەندانی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە ڕۆژانە 24 کاتژمێر کاردەکەن بۆ وەرگرتنی بەرهەمی گەنم لە جووتیاران و ئەمەش بوو کە وەرزی ئێستای لە وەرزەکانی پێشوو جیاکردەوە.
    راشیگەیاند: ئەم ڕێوشوێنانە بەشداربوون لە وەرگرتنی هەموو بارهەڵگرەکانی گەنم و دابەزاندنی لە هەمان ڕۆژدا، و دوانەکەوتنی وەرگرتن، وتیشی: ئەم ڕێوشوێنانە بەشدار دەبن لە هاندانی جووتیار بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر بۆ وەرزەکانی داهاتوو.