ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: گروپێكی تیرۆریستی بە هێرشی فڕۆكەی ئێف ١٦ لە كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك كوژران

ئەمنی
  • 4-05-2023, 21:58
  • +A -A

    بەغداد - INA
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، كوژرانی گرووپێكی تیرۆریستی بە هێرشی ئێف ١٦ لە كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك ڕاگەیاند.
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، دەڵێت: بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری لە بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە پلاندانان و سەرپەرشتی شانەی ئامانجدار لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، بە فڕۆكەی F16 هێرشێكی ئاسمانی سەركەوتووانە لە ناوچەی وادی شای لە سنووری كەركوك لە دژی گروپێكی تیرۆریستی ئەنجامدراو.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم هێرشە ئاسمانییە بووە هۆی كوژرانی ئەندامانی ئەو گروپە تیرۆریستییە و وێرانكردنی هەندێك لە شوێنەكانیان، و دووپاتیشیكردەوە: هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لە چاودێری پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش.