وەزیری بەرگری دوو فڕۆكە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەی لە سودان گیریان خواردووە تەرخان دەكات

سیاسی
  • 26-04-2023, 17:27
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    وەزیری بەرگری سابت محەمد سەعید عەباسی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دوو فڕۆكەی بۆ گەراندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەی لە سودان گیریان خواردووە تەرخانكرد.
    وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەسەر ڕێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، وەزیری بەرگری دوو فڕۆكەی تەرخانكرد بۆ گەراندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەی لە سودان گیریان خواردبوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەتی بەرگری و سوپای عێراق بۆ هەموو ئەركەكان ئامادەن.