بەغداد - INA
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، ڕەزاق محیبس سەعداوی گفتوگۆی لەسەر پێویستی زیادكردنی تەرخانكردنی وەزارەت كرد بە شێوەیەك كە هاوكار بێت بۆ تەواوكردنی جێبەجێكردنی بەندەری فاو و پەرەپێدانی كەرتی وشكانی و دەریایی و ئاسمانی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە ڕەزاق محیبس سەعداوی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن كرد بۆ تاوتوێكردنی زیادكردنی تەرخانكراوەكانی وەزارەت لە یاسای بودجە بۆ ماوەی سێ ساڵ.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا گفتووگۆكرا لە بارەی كاروچالاكییەكانی وەزارەت و كۆمپانیاكانی سەر بەو، هەروەها پێویستی زیادكردنی تەرخانكردنی وەزارەتی گواستنەوە لە یاسای بودجە بۆ ماوەی سێ ساڵ بەپێی ئەو دەسەڵاتە پەرلەمانییانەی كە لەم چوارچێوەیەدا هەن، بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە تەواوكردنی جێبەجێكردنی پڕۆژەی بەندەری گەورەی فاو و كۆمەڵگە نیشتەجێبوونە پەیوەندیدارەكانی و ناوچە ئابووری و گەشتیارییەكان كە وەبەرهێنەران بۆ لای خۆی ڕابكێشێت و سەرچاوەكانی دەوڵەت زیاد بكات و هەلی كار مسۆگەر بكات.
مەندەلاوی لە گفتوگۆكەیدا لەگەڵ سەعداوی، تیشكی خستەسەر گرنگی پەرەپێدانی كەرتی گواستنەوەی زەمینی و دەریایی و ئاسمانی، هەروەها بوژاندنەوەی گواستنەوەی شەمەندەفەر و ناساندنی سیستەمی شەمەندەفەری خێرا، وەك یەكێك لە گرنگترین و سەلامەتترین ئامرازەكانی سەردەمی گواستنەوە لە جیهاندا.