سەرۆك وەزیران چەكی یەكەم جووتیار كە بەرهەمەكەی خستە بازاڕەوە ڕادەست دەكات و پشتیوانی حكومەت بۆ كشتوكاڵ پشتڕاست دەكاتەوە

سیاسی
  • 26-04-2023, 13:39
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، چەكی پارەی شایستەی یەكەم جووتیار كەبەرهەمی گەنم و جۆی لێی وەرگیراوە بەدەستی داو وێڕای دووپاتكردنەوەی پاڵپشتی حكومەت بۆ كشتوكاڵ، ئاماژەی بەوەدا كە تەرخانكردنی دارایی بۆ جووتیاران مسۆگەر كراوە.
    سەرۆكوەزیران لە وتارێكدا لە میانەی دەستپێكردنی وەرزی بەبازاڕكردنی گەنم و جۆ لە واست، ڕایگەیاند، پشتگیریكردنی كشتوكاڵ بۆ خۆشی نییە ، ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد حكومەت ڕووبەڕووی قەیرانێكی وجودی و قەیرانی دەستەبەركردنی خۆراك بۆ گەل بووەتەوە".
    و لە درێژەی قسەكانیدا كە "ئەو پلانە كشتوكاڵییەی پێشكەشی كردبوو نزیكەی 4.5 ملیۆن دۆنم بوو، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو بارودۆخەی كەم ئاوی ڕووبەڕووی هەرێم و عێراق بووەتەوە". ناوچەكانی پلانی كشتوكاڵی تەنها بەسەر زەوییە ئاودێریەكاندا دابەشكرابوون، و ناوچەكانی دیكە پشت بە بیرە ئارتێزییەكان دەبەستن، و دوای وەرزی بارانبارینی ئێستا، پلانی كشتوكاڵی لە هەموو پارێزگاكاندا 7.5 ملیۆن دۆنۆمی تێپەڕاند.
    ئاماژەی بەوەشكرد، " جووتیارەكان كێشەی كاتی پێدانی پەیینیان هەیە بەهۆی بڕیارەكانی مەرجداركردنی هاوردەكردنی پەیین، و بڕیارێك لەئەنجوومەنی وەزیران دەركراوە بۆ هەڵگرتنی ئەم مەرجانە لەپێش كەرتی تایبەت بۆ هاوردەكردنی پەینی كشتوكاڵی. 
    ئاماژەی بەوەشكرد كە " رێكارەكانی سنوورداری ئەمنی بۆ هاوردەكردنی پەیین چارەسەركراون، هەروەها بەسەر ئەو كێشەیەك كەوتین كەدەبووە هۆی بەرزكردنەوەی نرخی كیمیا و كاریگەریكردن لەسەر جووتیاران. 
    جەختیشی لەوە كردەوە كە وەزارەتی پیشەسازی هەوڵ دەدات تەواوی تواناكانی بەرهەمهێنان لەكارگەكانمان بەگەربخات، ئەوجا چ ئەوانەی لەلایەن وەزارەتەوە یان كەرتی تایبەت بەرێوەدەبدرێن ، ئاماژەی بەوەشكرد پلانی پارێزگای واست نزیكەی 900 هەزار دۆنەمە بۆ بەرهەمی گەنم، و نزیكەی 120 هەزار دۆنەمە بۆ بەرهەمی جۆ. بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ئەو رێژەی ناو پلانی كشتوكاڵی و دەرەوەی پلانەكە دەگرێتەوە، چونكە گەنم و جۆ لەبەرهەمە ستراتیژیە گرنگەكانن بۆ ئاسایشی خۆراك. 
    ئاماژەی بەوەشكرد، لە زەویە كشتوكاڵیەكانی پارێزگاكەدا تێبینیمان كرد كەبەكارهێنانی سیستەمی رشاندنی گەنم و جۆ ڵاوازە. لەهەموو زەویەكان تەنها 1445 دۆنەم ئەم سیستەمە لێی بەكار دێت. و6422 دۆنەم ئاوی بیرەكانە لەكاتێك كەعێراق لەخراپترین قەیرانی كەمی ئاویدایە بەدرێژایی مێژوو، ئاماژەی بەوەدا كە " شێوازەكانی ئاودانی بەرهەمەكان بەرێگای رشاندنەوە تەنها چارەسەری كەمی ئاونییە، بەڵام باشترین شێوازە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانیش. 
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە كردەوە، كە هەموو جووتیار و خاوەن كێڵگەكانی پشتراست دەكەمەوە وداوایان لێ دەكەم رێكارەكانی بەبازاركردن پەیرەو بكەن بۆ ئەوەی نرخی گونجاو وەربگرن، لەجیاتی فرۆشتنی بەرهەمەكانیان بەبازرگانێك بەبەهانەی ئەوەی حكومەت پارەكەی دوادەخات، ئەمە كێشەیەك بوو بۆ جووتیاران بەڵام چارەسەركراوە.هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە رۆژانە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی پەیوەندیم هەیە لەپێناو دابینكردنی پارە و خەرجكردنی.فەرمانبەران بەدوو شیفتی بەیانیان و ئێواران دەوام بۆ ئەم مەبەستە دەكەن‌. 
    سەرۆك وەزیران وتیشی "حكومەت بەرنامەی وزاری خۆی داناوە بۆ پشتگیریكردنی جووتیارە بچووكەكان بەرێگای ئەكتیڤكردنی سندووقی قەردەكان و قەردی ئاسان. وسندووق بەسەرۆكایەتی وەزیری كشتوكاڵە و پارەكەشی لەبودجەیەوە یان لەگەراندنەوەی ئەو پارەی دەستپێشخەری كشتوكاڵیە، هەروەها وتیشی پشتگری هەموو جووتیار یان خاوەن كێڵگەكان دەكەین كەپرۆژەی كشتوكاڵیان هەبێت، ئەوجا چ لەسەر بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیران بێت یان بڕیارەكانی پاراستنی بەرهەمی نیشتیمانی بێت. 
    هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە ناكرێت هەموو دەرچووان لەوەزیفیەكانی حكومەت دابمەزرێن، بۆیە پشتگری دەرچووانی بەشی كشتوكاڵی و فیتنەری و پەیمانگا و ئامادەیەكان دەكەین بەپێدانی زەوی و قەردی كشتوكاڵی، جەختی لەسەر هەوڵەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و بەڕێز پارێزگای واست و بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران،هەروەها لەگەڵ هەوڵی كۆمەڵەكانی جووتیاران نوێنەری راستەقینەی جووتیاران بەرز دەنرخێنین.