سەحاف بانگەوازێکی خێرا ئاڕاستەی هاووڵاتیانی عێڕاقی دەکات لەوڵاتی سودان

ناوخۆ
  • 25-04-2023, 16:35
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە احمد سحاف ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بانگەوازێکی خێرای ئاڕاستەی هاووڵاتیانی عێڕاقی کرد کەلەوڵاتی سودان نیشتەجێن.
    سەحاف بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند  کە وەک وەڵامگۆیەک بۆ گواستنەوەی هاووڵاتیانی خۆمان لەسودان سەرجەم هاووڵاتیانی عێڕاقی بانگەشەدەکەین کەلە ناوچەی منشیە کۆببنەوە کەدەکەوێتە شەقامی ئۆماک لەنزیک بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لەلای کۆمپانیای MTN.
    وتیشی کاتی بەڕێکەوتنی پاسەکان ڕۆژی چوارشەممە دەبێت کەلەکاتژمێر 6 ی سەرلەبەیانیەوە بەرەو بۆرتسودان بەڕێدەکەوێت.
    هەروەها داوالەهاووڵاتیانمان دەکەین ئاگایان لەخۆیان بێت و کاتی پێویست پەیوەندی بەم ژمارەتەلەفۆنانەوە بکەن ::: 
    0905405402٫0995638565٫0960075019.