سەحاف: هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی برا دەكەین بۆ چۆڵكردنی سەلامەتی هاووڵاتیانی عێراق لە سودان

سیاسی
  • 22-04-2023, 13:33
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوە دووپاتیكردەوە كە هەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەك وڵاتدا هەیە بۆ چۆڵكرن و گەڕانەوەی عێراقییەكان لە سودان.
    وتەبێژی وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیایداهاتووە : وەزارەتی دەرەوە هەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەك وڵاتی برایان هەیە بۆ چۆڵكردنی سەلامەتی هاووڵاتییانی عێراقی لە سودان.
    دوێنێ هەینی وەزارەتی دەرەوە دووپاتی كردەوە كە بە بەرزترین ئەولەویەت كاردەكات بۆ پێدانی وەڵامێك بۆ پێكهاتە و هاوڵاتیانی عێراقی لە سودان.
    ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیایداهاتووە : ئێمە بە بەرزترین ئەولەویەت كاردەكەین بۆ ئەوەی وەڵامێك بدەینەوە بە جالیە وهاوڵاتیانی عێراقی لە سودان، هاوئاهەنگیشمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەو وڵاتەدا هەیە.
    وڵاتی سودان لەئێستادا شەڕ و پێكدادانی بەرفراوان لە نێوان سوپا و هێزەكانی پشتیوانی خێرا لە ناوچە جیاوازەكانە كە زۆربەیان لە خەرتومی پایتەخت و ولایەتی باكوور چڕبوونەتەوە.