حەلبوسی دووپاتكردنەوە دەداتە سیسی لە گرنگی چالاككردنی میكانیزمی هاوكاری سێ قۆڵی نێوان (عێراق و میسر و ئوردن)

سیاسی
  • 2-04-2023, 16:04
  • +A -A

    بەغدا- INA
    محەممەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان ئەمڕۆ یەكشەممە بۆ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسری عەرەبی جەختی لە گرنگی چالاككردنی میكانیزمی هاوكاری سێ قۆڵی نێوان (عێراق، میسر و ئوردن) كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : محەممەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان ئەمڕۆ لە قاهیرە لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری عەرەبی میسر لە كۆشكی ئیتیحادیە كۆبووەوە ، ئاماژەی بەوەدا كە لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا پیرۆزبایی ئاڵوگۆڕ كرا لە نێوان حەلبوسی و سەرۆك كۆماری میسر بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، بەو هیوایەی كە مانگی خێر و ئاشتی بێت بۆ گەلانی عەرەب و جیهان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برا و گرنگی كاركردن بۆ بەرزكردنەوەی ئاسۆی هاریكاری ستراتیژی و پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە كرا، هەروەها كۆمەڵێك بابەتی بەرژەوەندی هاوبەش لەوانە سەقامگیری لە نێوان هەردوو وڵاتدا تاوتوێ كرا هەروەها دۆخی سوریای برا كرا.
    حەلبوسی جەختی لەوە كردەوە لە میانی دیدارەكەدا بەپێی بەیاننامەكە كە عێراق حەزی لە چەسپاندنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ براكانی و بەردەوامبوونی هاوكارییە لەسەر هەموو ئاستەكان، جەختیشیكردەوە ئاواتی عێراق بۆ هاوكاری زیاتری نێوان هەردوو وڵاتی برا وجگە لە گرنگی چالاككردنی میكانیزمی هاوكاری سێ قۆڵی نێوان (عێراق، میسر و ئوردن).
    لای خۆیەوە سەرۆكی میسر ئامادەیی تەواوی وڵاتەكەی بۆ هاوكاریكردنی عێراق لە هەموو بوارەكاندا دەربڕی، چ لەسەر ئاستی دوولایەنە یان لەسەر ئاستی هاوكاری سێ قۆڵی نێوان (میسر، عێراق و ئوردن).
    ناوبراو ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی پەرلەمانی میسر و عێراق لە بەهێزكردنی ئامرازەكانی هاوكاری كرد، جەختی لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق كرد.