تاجیكستان خواستی خۆی بۆ كردنەوەی باڵیۆزخانە لە بەغدا هەیە

سیاسی
  • 23-03-2023, 12:19
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سیراجددین مێهردین، وەزیری دەرەوەی تاجیكستان خواستی وڵاتەكەی بۆ كردنەوەی باڵیۆزخانەی لە بەغدا ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوە، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تاجیكستان، سیراجدین مێهردین ، لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك كۆبووەوە، لەپەراوێزی كۆنفرانسی ئاوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ساڵی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی وەزیری دەسەڵاتدار عەباس كازم عوبەید، سەرۆك بەشی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و كۆنفرانسە نێودەوڵەتییەكان دەزگایەكە، و ڕاوێژكار زەیدون عاسم عەبدولوەهاب، نوێنەری هەمیشەیی كۆماری عێراق لە نوێیۆرك.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرد، هەروەها پێویستی بنیاتنانییان بەپێی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان، و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییە هاوبەشەكان، ئەمە جگە لەوەی گرنگی ئاڵوگۆڕی سەردان لەنێوان بەرپرسانی هەردوو وڵاتدا هەیە. هاوكات تاوتوێی ناوچەیییان كرد ،و پرسە نێودەوڵەتییەكان كە جێگەی نیگەرانی هاوبەشن، و پێویستی گرتنەبەری چارەسەرێكی سیاسی لەو قەیرانانەی كە تووشی دەبن ".
      ناوبراو بە هەنگاوێكی گرنگی زانی لە چوارچێوەی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات، "ئامادەیی وەزارەتی دەرەوە بۆ پێشكەشكردنی هەموو پاڵپشتییەك بۆ ئاسانكاریكردنی ڕێكارەكانی كردنەوەی" .
    لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی تاجیكستان خۆشحاڵی خۆی بەم دیدارە دەربڕی و سوپاسی حكومەتی عێراقی كرد بۆ هاوكارییەكانی لە گەڕانەوەی منداڵ و ژنانی تاجیكستان بۆ وڵاتەكەیان.
    جەختیشی كردەوە، "ویستی وڵاتەكەی بۆ هاوكاری لەگەڵ عێراق، كردنەوەی باڵیۆزخانەی تاجیكستان لە بەغدا، و خستنەگەڕی میحوەرەكانی هاریكاری سیاسی، ڕۆشنبیری، بازرگانی، ئابووری، و گەشتیاری لە چوارچێوەی كردنەوەی ئاسۆی نوێ بۆ هاوكاری هاوبەش، وەبەرهێنان لە زۆرێك لە كەرتەكاندا، و واژۆكردنی ژمارەیەك ڕێككەوتنی نێوان عێراق و تاجیكستان”.
    هەردوولا لە چوارچێوەی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوانیاندا بانگهێشتنامەیان بۆ سەردانی هەردوو وڵات ئاڵوگۆڕ كرد.