بەغداد/ INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان محسن مندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەبۆنەی جەژنی بڕۆنایاوە پیرۆزبایی لە مەندائیەکان کرد.
مندلاوی لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی بەبۆنەی هاتنی ئەم جەژنە گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم برامەندائیەکان دەکەین، وهیوادارین کە جەژنێکی خۆش بەسەربەرن و هەمیشە لە ئاشتی و ئاسایشدا لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەدا لەژێر سایەی لێبووردەیی و بەهاکانی برایەتی ژیان بەسەربەرن.