ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت: سبەی بودجەی ساڵی ئێستا پەسەند دەكرێت

سیاسی
  • 12-03-2023, 13:53
  • +A -A

    بەغدا-  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق زیا ناسڕی دووپاتیكردەوە، كە سبەینێ لە دانیشتنێكی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیران بودجەی ساڵی ئێستا پەسەند دەكرێت.
    ناسڕی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: بودجەی ساڵی ئێستا پەسەند دەكرێت و لە دانیشتنێكی تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیران كە سبەی دووشەممە بەڕێوەدەچێت، ڕۆشنایی بەخۆیەوە دەبینێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پێشبینی دەكرێت بودجەی ئەمساڵ بودجەیەكی زیرەك و بودجەی پڕۆژە بێت.
    وەزیری دارایی تەیف سامی ڕایگەیاند:  لەكاتێكی پێشتر لە ئەمڕۆ یەكشەممە راگەیاندبوو:  تەواوبوونی ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 و ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی گفتوگۆكردن و دەنگدان لەسەری.