به‌غداـ INA
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان له‌عێراق كرد كه‌به‌ڕێزان وه‌زیری ته‌ندروستی و پێشه‌سازی و كانزاكان و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رێوبه‌ری گشتی له‌هه‌ردوو وه‌زاره‌ت ئاماده‌بوون.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر راسپارده كۆتایه‌كانی تایبه‌ت به‌نیشتیمانیكردنی پیشه‌سازی ده‌رمان درا، و به‌ڕیزیان داوای كرد له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه جێبه‌جێ بكرێن و ژماره‌ك له‌داواكاریه‌كانیش ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێن به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر بدرێت، له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی ده‌رمان و زیاتركردنی ژماره‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه‌عێراق به‌رهه‌م ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها دوورخستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌كرینی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه‌پشكنین بۆ نه‌كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌رمانه هاورده‌كراوه‌كان كاریگه‌ری ئابووریان هه‌یه، چونكه 90% له‌پێداویستی ده‌رمان به‌هایی زیاتر له3 ملیار دۆلار ساڵانه هاورده ده‌كرێن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه گرنگترین وته‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانن له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا:
🔷 پیشه‌سازی ده‌رمان یه‌كێكه له‌گرنگترین كاره‌كانی ناو به‌رنامه‌ی تایبه‌تی حكومه‌ت بۆ چاكسازی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی كه‌رته جیاجیاكان.
🔷 به‌نیشتیمانیكردنی پیشه‌سازی ده‌رمان ته‌نها دروشمێك نییه، به‌ڵام ئامانجه، و له‌دوایی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه ودیدار، گۆریمه‌ته‌وه بۆ رێكاری راسته‌قینه و راسپارده.
🔷 سه‌باره‌ت به‌به‌رهه‌مهێنه‌رانی كه‌رتی حكومی و تایبه‌ت، حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستیان گرتووه به‌پێگیریه‌كانیان وچاوه‌رێی جێبه‌جێ كردنین.
🔷پیشه‌سازی ده‌رمان ده‌بێته هۆكاری ده‌رفه‌تی كاری نوێ كه‌ئێمه له‌م كاته‌دا زۆر پێویستمان پێیه‌تی.
🔷 پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو به‌رهه‌مهێنه‌رانی كه‌رتی حكومی یان تایبه‌ت ده‌ستپێشخه‌ربن بۆ به‌ده‌رفه‌ت وه‌رگرتنی ئه‌م قوناغه گرنگه كه حكومه‌ت بنه‌مایی به‌نیشتیمانیكردنی پیشه‌سازی ده‌رمان ته‌به‌ننی كردووه.
🔷ئاماده‌ین بۆ هه‌ر پاڵپشتی و پشتگیریه‌ك، چ له‌بواری ئه‌و رێكارانه بێت كه‌له‌ئاینده پێویستییان پێ ده‌بێت یان له‌سه‌ر ئاستی پێدانی قه‌رد بێت یان ئاسانكاری تر.
🔷ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی زێرینه بۆ گۆڕینی ئاراسته‌ی پیشه‌سازی ده‌رمان له‌عێراق به‌ره‌و راست ودروستی خۆی.
🔷ئه‌مڕۆ ئێمه له‌هه‌مبه‌ر رووداوێكی گرنگین له‌بواری پیشه‌سازی ده‌رمان، پێویسته له‌سه‌ر ئێمه سوود لێی وه‌ربگرین بۆ ئه‌وه‌ی پیشه‌سازیه‌كی ده‌رمانمان هه‌بێت له‌ناو عێراق ده‌رمان دروست بكات.