گۆتێرێس: چاوەرێی بەشداری عێراق دەكەین لە كۆنفرانسی ئاو كە ئەم مانگە ببەسترێت

سیاسی
  • 1-03-2023, 16:26
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەمرۆ چوارشەممە، جەختی لە بەشداری عێراق لە كۆنفرانسی ئاودا كردەوە كە لەم مانگەدا ئەنجام بدرێت، داواشی لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد كەپشتگیری عێراق بكەن لەڕێگەی چارەسەركردنی گرفتە ژینگەییەكان و هەمەجۆركردنی ئابووری.
    گۆتیرێس لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی چاودێری كردووە، رایگەیاند: خۆشحاڵم جارێكی تر سەردانی عێراق دەكەمەوە و ئەمڕۆ بەجیاوازیی دەیبینیم، جەختیشیكردەوە كە سەردانەكەم بۆ بەغدا بۆ جەختكردنەوە بوو لەسەر هاوكاری و پشتیوانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق.
    راشیگەیاند: ئەو تەحەدایەی كە عێراق ڕووبەڕووی دەبێتەوە ئەنجامی دەیان ساڵ شەڕ و دەستێوەردانە، و وتیشی: هیوایەك هەیە بۆ پێشكەوتن.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و پرۆگرامی چاكسازییەكەی دەدەین و ستایشی پابەندبوونی سەرۆك وەزیران دەكەیت بە چارەسەركردنی ئەو تەحەدایانەی كە ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە لەوانە: بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و باشتركردنی خزمەتگوزاریەكان و هەمەجۆركردنی ئابووری .
    وتیشی: نەتەوە یەكگرتووەكان ئامادەیە پشتگیری هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بكات بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و هەمەجۆركردنی ئابووری و دروستكردنی كار.
    هیواشی دەربڕی بۆ بەشداری عێراق لەكۆنگرەی ئاودا كە ئەم مانگە بەڕێوەبچێت و ئاماژەی بەوەدا: كە عێراق لەنێو ئەو وڵاتانەدایە كە زۆرترین كاریگەریان هەیە لەگۆڕانی كەشوهەوا.
    سكرتێری گشتی داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد: كە پشتگیری عێراق بكەن لە چارەسەركردنی گرفتە ژینگەییەكان و هەمەجۆركردنی ئابووری، وتیشی: عێراق گرنگ و ناوەندییە و وتیشی: ستایشی دیپلۆماسیەتی حكومەتی عێراق دەكات لەسەر بنەمای دراوسێیەتی باش.
    دووپاتیكردەوە: كە ئەو سوپاسگوزاریی خۆی بۆ حكومەت و خەڵكی عێراق دەربڕی بۆ هاوهەڵوێستی لەگەڵ قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا و سوریا،و ڕونیكردەوە: كە عێراق بازنەی ناسەقامگیری و ناسكی دەشكێنێت و بەرەو ئازادی و ئاشتی زیاتر دەڕوات.
    ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بە سەردانێكی فەرمی لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە گەیشتە بەغدا.