سەرۆك كۆمار وڵات بەرە ئازەربایجان بەجێدەهێڵێت

سیاسی
  • 1-03-2023, 15:45
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ چوارشەممە، وڵاتی بەرەو ئازەربایجان بەجێهێشت.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید بەغدای پایتەختی بەرەو كۆماری ئازەربایجان بەجێهێشت.
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە: سەرۆك كۆمار لە كۆبوونەوەی گروپی پەیوەندی لە ئاستی لووتكەی بزوتنەوەی بێلایەن بۆ باشكردنەوەی دوای كۆرۆنا بەشدای دەكات، كە لە باكۆی پایتەختی ئازەربایجان بۆ لە رۆژانی 2-3ی ئازاری 2023 بەڕێوەدەچێت.
    ئاشكراشیكرد: فواد حسێن وەزیری دەرەوە و ساڵح مەهدی حسناوی وەزیری تەندروستی یاوەری سەرۆك كۆمار دەكەن.