سەرۆك وەزیران بۆ گۆتیرێس: عێراق قەیرانە سیاسیەكانی تێپەڕاندوەو بووەتە كلیلی چارەسەركردنی قەیرانەكانی ناوچەكە

سیاسی
  • 1-03-2023, 15:12
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: عێراق قەیرانە سیاسیەكانی تێپەڕاندوەو بووەتە كلیلی چارەسەركردنی قەیرانەكانی ناوچەكە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوار شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان كرد كەئێوارەی دوێنێ لەسەردانێكی فەرمیدا گەیشتە بەغدای پایتەخت.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە؛ لەدیدارێكدا گفتوگۆكرا لەسەر پەیوەندی دووقۆڵی نێوان عێراق و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی و ئاسۆیی هاوكاری سەبارەت بەپرسی ئاوارەكان و ڕۆڵی پێویستی نێودەوڵەتی و رووبەرووبوونەوەی ڕكمانیەكانی كەشوهەوا و پێویستی هاریكاری نێودەوڵەتی لەم بوارەدا، هەروەها هەوڵەكانی عێراق لەبەرپاكردنی ڕۆشنبیری مافی مرۆڤ و پتەوكردنی گەشەسەندنێكی بەردەوام و رۆڵی پێشەنگی عێراق لەپرسی ئاڵۆزیەكانی ناوچەكە و گەرەنتیكردنی سەقامگیری تاوتووێكران. 
    بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران سوپاسی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان ( یۆنامی) لەعێراق و هەوڵەكانی بۆ یارمەتیدانی عێراق لەقوناغە جیاجیاكاندا كرد و جەختی لەوەكردەوە كەعێراق لەقەیرانی سیاسی رزگاربووە و هەوڵەكانی داكۆكی لەڕكمانیە ئابووری و ژینگەیەكان دەكاتەوە و حكومەت چەندین كاری پێش دەستی بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو ڕكمانیانەی داناوە. 
    هەروەها سەرۆك وەزیران روونیكردەوە: كەسەركەوتنی عێراق بەسەر چەتە تیرۆرستیەكانی داعش ئەگەری زیاتر گونجاندنی عێراقیەكانە و بروابوونیانە بەپێكەوەژیانی ئاشتیانە، بۆ ئەوەی عێراق ئەمڕۆ ببێتە كلیلی چارەسەری زۆرێك لەقەیرانەكانی ناوچەكە، و ڕۆڵی ئەرێنی هەبێت لەچارەسەركردنی قەیرانە هەرێمایەتییەكان.
    هاوكات سودانی پلانەكانی حكومەتی خستەروو بۆ پێشخستنی رەوشی گەنجان و و بەرهێنانكردن لەتوانا و لێهاتووەكانیان و بەجۆركردنی ئابووری، لەگەڵ بەرهەمهێنانی بنەمایی هاوبەشی ئابووری جۆراجۆر لەپەیوەندیەكانی دەرەوە. 
    لەلایی خۆیەوە سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكانی سەردانەكەی بۆ عێراق بەنایاب وەسفی كرد، و پشتگیری كۆمەڵگای نێودەڵەتی بۆ عێراق لەبواری ڕكمانیەكانی كەشوهەوا و ئاوارەكان دووپاتكردەوە، كارە لەپێشینەكانی حكومەت و داكۆكیكردن لەپرسی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەرز نرخاند و بڕیاری گەراندنەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان بەبڕیارێكی ئازایانە و ئەرێنی وەسفی كرد. 
    هەروەها گۆتیرێس جەختی لەئامادەبوونی نەتەوە یەكگرتووەكان كردەوە بۆ پشتگیربكردنی حكومەتی عێراق لەرووبەرووبوونەوەی ئەو ڕكمانیانەی كەرووبەرووی دەبنەوە، گەشبینی خۆشی بەكارەكانی حكومەتی عێراق لەهەموو بوارەكاندا دەربڕی.