لە مانگێكدا لەكەركوك 22 تیرۆریست و 3 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

ئەمنی
  • 1-03-2023, 13:34
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی 22 تیرۆریست و 3 بازرگانی ماددەی هۆشبەری لەپارێزگای كەركوك ڕاگەیاند.
    دەزگاکە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەچەند ئۆپراسیۆنێكدا لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا، دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان، (22) تیرۆریستی داواكراوی بەپێی حوكمەكانی ماددەی (4ی تیرۆر) دەستگیركردوەو بەپێی زانیارییەكان لەناو چەتەكانی داعشدا لە كەركوك كاریان كردووە لە ژێر نازناو و ناوی جۆراوجۆردا چەندین پۆستیان لە ئەستۆدا بووە و بەشدارییان لە چەند كردەوەی تیرۆریستیدا كردوە، وەك دانانی خاڵی پشكنینی ساختە كە هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتییانیان كردوەتە ئامانج.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: كە 3 بازرگانی ماددەی هۆشبەریش دەستگیركراون دوای ئەوەی بۆسەیەكی توندیان بۆ داناون و بڕێك ماددەی هۆشبەریان پێبووە، و ئاماژەی بەوەشدا: وتەی تۆمەتباران وەرگیراوەو دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوەو ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژیان گیراوەتەبەر.