زێدان لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا گفتووگۆی كرد لەبارەی ئەو بانگهێشتەی ئاراستەی كرد بۆ سەردانی پاریس

سیاسی
  • 1-03-2023, 12:27
  • +A -A

    بەغداد - INA
    فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمرۆ چوارشەممە، لەگەڵ ئیریك شوفالیە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق گفتوگۆی كرد لەسەر ئەو بانگهێشتەی ئاراستەی كرد بۆ سەردانی پاریس.
    ئەنجومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ فایق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێشوازیكرد لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق ئیریك شوفالیە.
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە: لە دیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر بانگهێشتەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بۆ سەردانی پاریس و واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ قوتابخانەی نیشتمانی بۆ دادوەری لە فەرەنسا.